ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق دەکات

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی پێشوازی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق دەکات
لەبارەگای لقی سلێمانی مەکتەبی سیاسی ، وەفدێکی بزووتنەوەی ئیسلامی ، پێشوازییان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد ، وەفدەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێکهاتبوون لە حاجی ئەنوەر عەنەبی ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی لقی سلێمانی مەکتەبی سیاسی ، و مامۆستا سلام کریم بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و کازم عثمان بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و مەریوان حسەین بەرپرسی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی لقی سلێمانی ، هاوکات وەفدەکەی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهاتبوون لە بەرپرسانی بەشی کاروباری پارتە سیاسیەکان و بەشی یاسایی کۆمسیۆنەکە .
ئامانج لەسەردانەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارردنەکانی عێراق نوێکردنەوەی هەماهەنگیە ئیداری و یاساییەکان بوو لەگەڵ پارتە سیاسییەکان ، لەو میانەشدا کۆمسیۆنەکە ، رۆلی بزووتنەوەی ئیسلامییان بەرز نرخاند لە بەجێگەیاندنی سەرجەم ئەو ڕینمایی و ڕێکارە یاسایی و ئیدارییانەی کە تایبەتە یاسای ڕێکخستنی پارتەکان ، لای خۆشیانەوە وفدەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی باسیان لەوە کرد کە پێویستە هاوشێوەی بەڕێوبەرایەتییەکانی دیکە، لقێکی سەربەخۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە بکرێتەوە و مامەڵە یاسایی و ئیدارییەکانی تایبەت بە کۆمسیۆنەکە پەیوەست بکرێت بە پارێزگاکە خۆیەوە، هاوکات داوای ئەوەشیان کرد کە ژمارەی کورسیەکانی پارێزگای هەلەبجە بەگوێرەی یاساکانی هەڵبژاردن و دەستور بەرز بکرێتەوە و دوور بخرێتەوە لە هەر ئەجێندایەکی سیاسی ، چونکە بەگوێرەی یاساکانی هەڵبژاردن و ژمارەی دانیشتوان پارێزگای هەلەبجە شایەنی زیاتر لەو سێ کورسیەیە کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا بە پارێزگاکە درابوو.




