
هاكان فیدان:
لە ئێستادا ئیسرائیل بە دوای دوژمنێکی نوێدا دەگەڕێت؛ ئێمەش لاریمان نییە لە روبەڕوبونەوەی
باسک نێت
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا دەڵێت، ئیسرائیل لە ئێستادا بەدوای دوژمنێکی نوێدا دەگەڕێت، تا ئەو کاتەی ئیسرائیل یان هەر لایەنێكی تر دژی بەرژەوەندییە نیشتمانی و ناوچەییەکانمان مامەڵە بکات، ئێمە هیچ پێویست ناكات بترسین یان دوودڵ بین و پاشەکشە بکەین.
فیدان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی”CNN Türk” وتی، ئێمە كێشەمان نییە لە روبەڕوبوونەوەى ئیسرائیل، ئەگەر دۆخەكە بگاتە ئەوە، هیچ رێگرییەكمان لەبەردەمدا نابێت.
راشیگەیاند، ئیسرائیل تەنیا کێشەی من نییە؛ بەڵكو کێشەی هەموو جیهانە.
وەزیری دەرەوەی توركیا لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی هەڵسەنگاندنی نیمچە یەکدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئیسرائیل هێزێکی تێكدەری سەقامگیرییە، بەداخەوە دەوڵەتێكە تاقمێكی سەرەڕۆ حوكمی دەكات، رووبكاتە هەر كوێ ناسەقامگیری و خوێنڕشتن و قەسابخانە رووى تێدەكات.




