عێراقهەواڵ

 تۆڕێکی گەورەی دزینی نەوتی قاچاخی لە عێراق دەستگیرکران

تۆڕێکی گەورەی دزینی نەوتی قاچاخی لە عێراق دەستگیرکران

باسک نێت

ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق:

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی، تیمەکانمان توانیویانە تۆڕێکی تاوانکاری هەڵوەشێننەوە کە نەوتی خاویان لە بۆرییەکی ستراتیژی لە پارێزگای موسەننا دەدزی.

 لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوێنەکە، چوار تۆمەتبار دەستگیر کران و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا گیرا کە بۆ گواستنەوەی نەوتەکە بەکار دەهێنران.

باندەکە کێڵگەیەکیان لە نزیک بۆرییە ستراتیژییەکە (کە لە باشووری عێراقەوە بەرەو حەدیسە دەچێت) کردبووە مۆڵگەی کارەکانیان.

پشکنینەکان دەریانخستووە کە باندەکە دوو کونیان لە بۆرییە سەرەکییەکە کردووە و 270 مەتر بە ژێر زەویدا بە بۆری نەوتەکەیان بۆ ناو کێڵگەکە گواستووەتەوە.

هەروەها بارهەڵگری چیمەنتۆ (میکسەر)یان بەکارهێناوە و دەستکارییان کردووە بۆ ئەوەی نەوتی تێدا بشارنەوە و لە بازگەکان گومانیان لێنەکرێت.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە داهاتی مانگانەی ئەم باندە لە دزینی نەوت گەیشتووەتە نزیکەی 500 ملیۆن دیناری عێراقی.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close