جیهانڕاپۆرتهەواڵ

گەروی هورمز بە تەواوی دەكرێتەوەو ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران هەڵدە گرێت

گەروی هورمز بە تەواوی دەكرێتەوەو ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی ئێران هەڵدە گرێت

باسک نێت
ماڵپەڕی “ئاکسیۆس” بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشكریكرادووە، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاگربەست بۆ ماوەی 60 رۆژ درێژدەكرێتەوەو دەكرێت بە رەزامەندی هەردوو درێژتربكرێتەوە، لەو ماوەیەدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە.

رێککەوتنەکە رێگە بە ئێران دەدات بە ئازادی نەوتەکەی بفرۆشێت، لە کاتێکدا دانوستانەکان لە ماوەی ئەو 60 رۆژ بەردەوام دەبێت لەبارەی سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵدەگرێت و هەندێک لێخۆشبوونیش لە سزاکان دەردەکات بۆ ئەوەی ئێران بتوانێت بە ئازادی نەوتەکەی بفرۆشێت.

ماڵپەڕەكە لە زاری بەرپرسەكەی ئەمریكاوە بڵاويكردووەتەوە، پرەنسیپی بنەڕەتی ترەمپ لە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران، هەڵگرتنی كۆتوبەندەكانە لە بەرامبەر بەرەوپێشچوون و هەنگاونان.

ئێران داوای هەڵگرتنی گەمارۆکان و ئازادکردنی سامانە سڕكراوەكانی كردووە، واشنتۆن رایگەیاندووە، ئەمە پرسە بە مەرجی پێشكەشەكردنی سازشی بەرجەستەیە.

بەگوێرەی رەشنوسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، پابەندبوونی ئێران لەخۆدەگرێت کە هەرگیز نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، هاوكات پابەندبوونی ئێرانیشی تیادایە بەوەی یۆرانیۆمی پیتتێنراوی ئێران نەهێڵڕێت.

هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەی ئەو 60 رۆژدا لە ناوچەکە دەمێننەوەو ناکشێتەوە تەنها لە ئەگەری رێککەوتنی کۆتایدا نەبێت.

لە رەشنوسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاراندا هاتووە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا کۆتایی دێت.

ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، ناتانیاهۆ نیگەرانی خۆی بە ترەمپ گەیاندووە سەبارەت بەو مەرجەی کە پەیوەندی بە کۆتایی هێنان بە شەڕی دژی حزبوڵا هەیە، رێککەوتنەکە رێگە بە ئیسرائیل دەدات لە لوبنان هەنگاو بنێت ئەگەر حزبوڵا هەوڵی دووبارە چەکدارکردنی خۆی بدات.

کۆشکی سپی هیوادارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو ناکۆکیانەی ماونەتەوە چارەسەر بکرێن و ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتنەكە رابگەیەنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close