
داهاتی پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە
باسک نێت
ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، ئاماری داهاتی ئەم هەفتەیەی سنوورەکەی (لە ڕێکەوتی 9ـی 5 تا 15ـی 5ـی 2026) ڕاگەیاند، کە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بهپێی ئامارە فەرمییەکانی ماڵپەڕەکە، کۆی داهاتی ئەم هەفتەیە گەیشتووەتە 5,443,915,000 (پێنج ملیار و 443 ملیۆن و 915 هەزار) دینار. ئەم بڕەش بەراورد بە هەفتەی پێشوو، زیاتر لە 1 ملیار دینار (واتە بەڕێژەی زیاتر لە 27.83%) زیادی کردووە.
پێکهاتەی داهاتی ئەم هەفتەیە بەم شێوەیەی خوارەوە بەش بووە:
داهاتی نەختینەیی (کاش): 5,329,127,000 دینار (کە دەکاتە 98%ی کۆی داهات).
داهاتی چەک: 114,787,000 دینار (کە دەکاتە 2%ی کۆی داهات).
مەقاسە: 0 (سفر بووە).
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




