جیهانهەواڵ

پوتین هۆشداری ئەداتە ترەمپ: لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێران

پوتین بۆ دۆناڵد ترەمپ:
جەنگی ئێران دەستپێکاتەوە کارەساتی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە

باسک نێت

کۆشکی کرێملین:

ڤلادیمێر پۆتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ ئەنجامداوە کە زیاتر لە کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە.

پۆتین بە ترەمپی ڕاگەیاندووە؛ پێشبینی دەکات ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل جارێکی تر پەنا بۆ کردەوەی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەن، ئەوا لێکەوتەی زۆر وێرانکەری لێ دەکەوێتەوە.

پۆتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ترەمپ، پرسی شەڕی ئێرانی تاوتوێ کردووە.

پۆتین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ترەمپی ڕاگەیاندووە ئامادەیە لە ماوەی یادی “ڕۆژی سەرکەوتن”دا ئاگربەست ڕابگەیەنێت و ترەمپیش پشتگیری ئەمەی کردووە.

پۆتین پێیوایە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران کارێکی دروست بووە.

مۆسکۆ هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی ئەمریکا دژی ئێران بە کارێکی مەترسیدار دەزانێت.

پۆتین بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترامپی کردووە.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close