
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا: ئیسرائیل رێگری سەرەکییە لەبەردەم ئاشتی و سەقامگیریدا.
باسک نێت
ئەردۆغان:
ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەی 80 ساڵ لەمەوبەر لایەنە سەرکەوتووەکانی جەنگی جیهانی دووەمەوە دایانمەزراند، ئەمڕۆ رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی شەرعییەت بووەتەوە و ئیسرائیل بووەتە رێگری سەرەکی لەبەردەم چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریدا.
کاتێک دەنگی عەقڵ کپ کراوە و رێگەی گفتوگۆ داخراوە، و چەک و مووشەک و بۆمب شوێنی دیپلۆماسییان گرتووەتەوە، هیچ کەسێک لە ئاسایشدا نییە.
لە دوو مانگی رابردوودا، هەزاران کەس لە فەڵەستین و لوبنان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی ماڵی خۆیان جێهێشتووە و ژمارەی قوربانییان و ئاوارەکان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




