
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
رێگای دیپلۆماسی دانەخراوەو ئامرازێکی هەمیشەییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان
باسک نێت
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: لەسەر ژمارەیەک خاڵ گەیشتینە لێکتێگەیشتن، بەڵام دانوستانەکان رێککەوتنی لێنەکەوتەوە.
تەلەفیزیۆنی ئێران لەزاری بەقاییەوە سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان رایگەیاند: لە کۆمەڵێک خاڵدا لێکتێگەیشتن کراوە، بەڵام لە دوو سێ بابەتی گرنگدا جیاوازی بیروڕا هەبووەو دواجار دانوستانەکان نەبوونە هۆی رێککەوتن.
وتیشی: لە دانوستانەکاندا باسمان لە 10 خاڵی ئێران كردووە لەگەڵ ئەو خاڵانە کرد کە لایەنی ئەمریکی پێشنیازی كردوون.
جەختیشكرد: رێگای دیپلۆماسی دانەخراوەو ئامرازێکی هەمیشەییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




