
دارایی عێراق لەبارەی مووچە دڵنیایی دەدات
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت، مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت، مووچەی مانگی چواریش مسۆگەرە و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت
بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگی سەر ئێران و کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، مووچەخۆران ترسیان هەبوو کێشە بۆ مووچەی مانگی سێ و چوار دروست ببێت. عێراق بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییەکانی مانگانە پێویستی بە نزیکەی شەش ملیار دۆلار هەیە.
لەم کاتەدا حکومەتی عێراق چانسی هەبوو نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ئێران زۆر گران بوو، .
ڕوونیشیکردۆتەوە بۆ مووچەی مانگی سێ پارەی مانگی یەکمان بەکارهێناوە، بۆ مووچەی مانگی چواریش پارەی مانگی دووی نەوت بەکاردەهێنین، ئەو دوو مانگەش هەناردەکردنی نەوت کێشەی نەبووە، بۆیە ئەو دوو مانگە هیچ کێشەیەک دروست نابێت و واتە مانگی چوار کێشەی نابێت، بەڵام کە مانگی پێنج هات حکومەتی عێراق تووشی کورتهێنان دەبێت
لەلایەکی دیکەوە عەلى نزار شەترى، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی عێراق کە سەرپەرشتی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت دەکات، ڕایگەیاند هەناردەکردن و داهاتی نەوت مانگی سێ سەدا 72 کەمیکردووە، بەگشتی 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی کوردستان و بەسرە هەناردەکراوە، داهاتەکەی ملیارێک و 900 ملیۆن دۆلار بووە
بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ دەشڵێت، لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
باسک نێت




