جیهانهەواڵ

ئێران وەڵامی داواکارییەکانی ترەمپی دایەوە

میدیای فەرمی ئێران پشتڕاستیكردەوە
“دوێنێ شەو بە فەرمی وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا نێردراوە”
باسک نێت
ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێران لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە:

وەڵامی ئێران بۆ ئەو 15 خاڵەی کە ئەمریکا پێشنیاری کردووە، شەوی ڕابردوو بە فەرمی لەڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە نێردراوەو ئێران چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی بەرامبەرە.

ئێران لە وەڵامی خۆیدا ڕایگەیاندووە دەبێت دەستدرێژی تیرۆر لە لایەن دوژمنەوە کۆتایی پێبێت، دەبێت هەلومەرجی بابەتیانە دروست بکرێت کە جارێکی تر شەڕ دووبارە نەبێتەوە، پێدانی قەرەبووی زیانەکان و جەنگ دەبێت زامن بکرێت و بە ڕوونی دیاری بکرێت، هەروەها کۆتایی شەڕەکە لە هەموو بەرەکان و لە تەواوی ناوچەکەدا جێبەجێ بکرێت، بۆ هەموو ئەو گروپانەی (مقاوەمە)ش کە بەشداریان لەم شەڕەدا کردووە.

سەروەری ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا مافی سروشتی و یاسایی ئێران بووە و دەبێت، زامنی جێبەجێکردنی ئەمە لایەنی بەرامبەرەو، دەبێت دانی پێدا بنێت. ئەم مەرجانەی ئێران جیاوازن لەو داخوازیانەی کە لە خولی دووەمی دانوستانەکان لە جنێڤ (چەند ڕۆژێک پێش هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل لە مانگی ئازار) بۆ لایەنی بەرامبەر خراوەتەڕوو.

بۆ ئێران ڕوونە بانگەشەی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان تەنیا “فێڵی سێیەم”ەو، ئەمریکییەکان لە ژێر پەردەی دانوستاندا بەدوای چەند ئامانجێکی ترەوەن، لەوانە
یەکەم: فریودانی جیهان بەوەی لە رواڵەتدا خۆی وا دەربخات ئاشتیخوازەو خوازیاری کۆتایی هێنانە بە شەڕ.

دووەم: هێشتنەوەی نرخی نەوت بە نزمیی.
سێیەم: کڕینی کات بۆ خۆئامادەکردن بۆ کردەوەیەکی شەڕانگێزی نوێ لە باشوری ئێران لە ڕێگەی لەشکرکێشییەکی زەمینییەوە.

ئەگەر ئێران تاپێش جەنگی 12 رۆژە گومانی هەبوو لە دەرئەنجامی دانوستانەکان و پابەندبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنەکانەوە، لە دوای جەنگی 12 رۆژەوە گومانی تەواوی هەیە..

ئەمریکییەکان لە کاتی دانوستانەکاندا لە هەردوو جەنگی 12 رۆژە و جەنگی ڕەمەزاندا شەڕەیان دەستپێکردو ئەمجارەش ئەمریکییەکان لە ژێر پەردەی دانوستاندا هەوڵدەدەن زەمینەسازی بۆ تاوانێکی نوێ بكەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close