
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رێگە بە فڕۆکەیەکی ئێرانی نادرێت بنیشێتەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگەیاند: “بڕیاربوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئێرانی، بەنیاز بووە یەکەم گەشت لە شاری ورمێ-وە بۆ هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند رێکارێکی یاسایی رێگەیان بە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر نەداوە”.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر گوتیشی: ” چوار رۆژە داوامان لە هێڵی ئاسمانی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاری تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان و ئەو بارەی هەڵگرتووە، بدات، وەک رێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە رەتیکردووەتەوە زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بدات، بۆیە رێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە نەداوە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە