جیهانهەواڵ

ئێران.. یاسای تێپەڕبوون بەگەرووی هورمز گۆڕاوەو بۆ ئەمریکاو ئیسڕائیل قەدەغەیە

ئێران.. یاسای تێپەڕبوون بەگەرووی هورمز گۆڕاوەو بۆ ئەمریکاو ئیسڕائیل قەدەغەیە

باسک نێت
ئیبراهیم زۆڵفەقار وتەبێژی فەیلەقی خاتەم ئەلئەنبیا لە ئێران، ئاشکرایکرد بارودۆخ لە گەرووی هورمز گۆڕاوە و هەرگیز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی.

راشیگەیاند ، سەرکردەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەدەست جۆرێک لە شۆکی مێشکەوە دەناڵێنن کە ناچاریان دەکات ئەنجامی شەڕەکە قبوڵ بکەن و لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

زۆڵفەغاری لە بەیاننامەیەکدا دەشڵێت، ئیرادەی تاران سروشتی ڕووداوەکانی داهاتوو دیاری دەکات و لە ئێستادا ئێران یاساکانی چوونە ژوورەوەی کەشتیەکانی هەموارکردوەتەوە و تێپەڕبوون بۆ هێزەکانی ئەمریکا و هەموو ئەوانەی پەیوەستن بەوانەوە بە تەنیا لە دەستی ئێراندایە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close