كەش و هەوا

شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر ڕووی لە عێراق و کوردستان دەکات و هۆشداری ئەدرێت

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارینی زۆر ڕووی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات

🌧لە سبەینێوە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٦، کاریگەری شێی زەریای ئەتڵەسی و دەریای سور زیاتر دەبێت، بەهۆی چالاکبوونی نزمەپاڵە پەستۆکان.

🌧ئاستی باران بارین لە چاو ڕۆژانی پێشوو زیاتر دەبێت و لە کۆتایی ئەم هەفتەیە تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو (کە دەکەوێتە سەرەتای مانگی نیسان) بەردەوام دەبێت.

🌧لەم شەپۆلە بارانەدا، بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی ملمەکان، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

🌧لە زۆربەی شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان بارانێکی چڕ دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت. لە نێو شەپۆلەکەدا خێرابا هەندێک کات زیاد دەکات و گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرمادا ڕوو دەدات.

🌧هەرێمی کوردستان بەناو قۆناغێکی بارانبارینی زۆر چڕدا دەڕوات. لە هەندێک شوێنی خاکە بێبەرد و نەرمەکان، ئەگەری ڕۆچوونی زەوی هەیە. هەروەها زۆربەی کاتەکان ئاسمان بە هەوری چڕ داپۆشراو دەبێت.

🌧ئەگەرێکی زۆر هەیە لە کۆتایی ئەم شەپۆلە سەرمای کاتی و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر ببارێت. چاوەڕوان دەکرێت، ڕێژەی باران بارین لە ٥٠ بۆ نزیکەی ٢٠٠ ملیمەتر بەدرێژایی ڕۆژەکان ببارێت. دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم ڕێژەیە دەکرێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

هەموو گۆڕانێک بەدەست خوای گەورە و میهرەبانە

سالار حاجی عەلی
شارەزای بواری کەشناسی

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close