عێراقهەواڵ

ئـ.ـەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی عێراق بە هاووڵاتییانی دەدات

ئـ.ـەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی عێراق بە هاووڵاتییانی دەدات

باسک نێت
​باڵوێزخانەی ئـ.ـەمریکا لە بەغداد، لە ڕاگەیەندراوێکی کتوپڕ و داوا لە تەواوی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات بە زووترین کات خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبهێڵن، ئەمەش بەهۆی هەبوونی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ و جددی بۆ سەر گیانیان.

​باڵوێزخانەکە هۆشداری دەدات کە هۆتێلەکان، کێڵگە نەوتییەکان و شوێنە گشتییەکان مەترسیی هێر*شکردنە سەر و “ڕفـ.ـاندنی” هاووڵاتییانی بیانییان لەسەرە.

بەهۆی داخرانی ئاسمانی عێراق، باڵوێزخانە داوا دەکات هاووڵاتییانیان لە ڕێگەی وشکانییەوە بەرەو وڵاتانی (ئوردن، کوێت، سعودیە و تـ.ـورکیا) بڕۆن و وڵات جێبهێڵن.

​داوا لەو کەسانە کراوە کە ناتوانن لە ئێستادا بڕۆن، پێداویستییەکانی وەک (خواردن، ئاو و دەرمان) بۆ ماوەیەکی درێژ کۆبکەنەوە و لە ناوچە پارێزراوەکاندا بمێننەوە.

ئیدارەی تـ.ـرەمپ جەختی کردووەتەوە کە پاراستنی گیانی ئـ.ـەمریکییەکان لە سەرووی هەموو ئەولەویەتەکانە و دۆخەکە بە تەواوی “هەستیارە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close