ئابووریڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرە

وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق لە هەولێرە

باسک نێت
وەفدێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی (عەلی مەعارج) وەکیل وەزیری نەوتی لە هەولێرەو لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە.

ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە؛ ماوەی نزیكەی دوو مانگە ئەو كۆمپانیایەی دەستبەكاربووە، كە بەپێی رێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ تێچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت بكات لە هەرێمی كوردستان (بۆ هەر كێڵگەیەك بە جیا).

کۆمپانیای “Wood Mackenzieی بەریتانی، کە کۆمپانیایەکی راوێژکاریی نێودەوڵەتییە. ئەرکی هەڵسەنگاندنی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی پێدراوە.

بەپێی رێككەوتنەكە ئەم كۆمپانیایە دەبێت لەماوەی (90 رۆژ)دا كارەكانی خۆی تەواو بكات، واتا ئێستا نزیكەی مانگێك ماوەی كاركردنی ماوەو دوای تەوابوونی دەبێت راپۆرتی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكات.
هەردوو حكومەت چاوەڕوانی ئەوەن لەسەر بنەمای راپۆرتی ئەم كۆمپانیایە، رێككەوتنی نوێی نەوت بكەن و لە بودجەی 2026دا جێگیری بكەن.

رۆژی 4ی ئەم مانگە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 واژۆ کرابوو، بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەی نوێ لە عێراق، بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکراوەتەوەو؛ رێککەوتنەکە تا 31ی ئاداری 2026 کاری پێدەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close