
ئه‌كسیۆس له زاری زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ڵێت، سوپای ئه‌مریكا له پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادورۆی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلادا زیره‌كیی ده‌ستكردی “كلۆد”ـی به‌كارهێناوه، كه سه‌ر به كۆمپانیای ئهنترۆپیكه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، زیره‌كیی ده‌ستكرد هه‌م ئاماده‌كارییه‌كان و هه‌م له كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلادا به‌كارهێنراوه. ئه‌كسیۆس به وردی رۆڵی پرۆگرامه‌كه‌ی له ده‌ستگیركردنی مادورۆدا ده‌ستنیشان نه‌كردووه، به‌ڵام پێشتر سوپای ئه‌مریكا پرۆگرامی له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ شیكاریی وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان به‌كارهێناوه.
ئه‌و پرۆگرامه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی مادورۆ سوودی لێبینراوه، به‌وه جیاده‌كرێته‌وه به خێراییه‌كی زۆر و له كاتێكی پێوانه‌ییدا توانای شیكاركردنی زانیارییه‌كانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی پێنتاگۆن له پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا په‌نای بۆ ده‌بات.
كۆمپانیای ئهنترۆپیك هاوبه‌شییه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بالانتێر هه‌یه، كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری پرۆگرامه‌كانی زیره‌كیی ده‌ستكرد و گرێبه‌ستی زه‌به‌لاحی له‌گه‌ڵ پێنتاگۆن هه‌یه، له‌و نێوه‌نده‌شدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێنتاگۆن ده‌ستی كراوه بێت له به‌كارهێنانی پرۆگرامی “كلۆد” له هه‌موو بواره‌كاندا.
باسک نێت




