محەمەد حەلبوسی:
ئەزموونی رابردوومان لەگەڵ مالیکی بۆ هەموو عێراقییەکان تاڵ بوو
باسک نێت
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبی تەقدوم، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی دیجلە:
کێشەی ئێمە لە دەوڵەتی یاسا نییە، بەڵکو لەگەڵ کەسایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە.
هەڵوێستی من بەرامبەر بە مالیکی پەیوەندی بە هەڵوێستی هەندێک لایەنەوە نییە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا.
مافی خۆمانە بۆچوونی خۆمان دەرببڕین لەسەر ئەوەی کێ دەبێت فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بێت، هەروەک چۆن ئەوان بۆچوونی خۆیان لەسەر سوننەکان دەردەبڕن.
ئەزموونی رابردوومان لەگەڵ مالیکی بۆ هەموو عێراقییەکان تاڵ بوو.
تەنانەت دوای ١٠ ساڵ لە کێشەکانی سەردەمی مالیکی رزگارمان نەبووە.
پێویستمان بە کەسایەتییەکە پەیوەندی لەگەڵ جیهان و دەوروبەری عەرەبی هەبێت، مالیکی کێشەی لەگەڵ هەموویان هەیە.
هەندێک لایەنی سوننە پێشتر داوای ڕاپەڕینیان لە دژی مالیکی دەکرد، ئێستا بەبێ پاساو پێشوازیی لێدەكەن.
یاسای لێبوردنمان داڕشت بەهۆی بوونی دەستگیركراوانی بێتاوان و هەواڵدەری نهێنی، ئەوە یادەوەریمانە لەگەڵ مالیکی.
تائێستا بودجەی ساڵی ٢٠١٤ وەک نموونە دەهێنینەوە، كە نەمازانی چۆن خەرجكرا لە سەردەمی مالیکیدا.
پەیامی ئەمریکییەکان پێش تویتەکەی ترەمپ ڕوون بوون.
ئەمریکییەکان پێش تویتەکەی ترەمپ ئاگاداریان کردینەوە کە خولی پێشووی مالیکی یادەوەرییەکی خراپە، کاندیدکردنی مالیکییان بە قبوڵنەکراو و هەڵە وەسفکرد.
ئەمریکییەکان هەستیان بە دەستوەردانی ئێران کردووە لە دانانی مالیکیدا.
ئەمریکییەکان وتیان بێدەنگ دەستەوسان ناوەستین و بە هەموو شێوەیەک دژایەتی کاندیدکردنی مالیکی دەبین.
تۆمەتباركردنم بەوەی کاریگەریم لەسەر ترەمپ هەیە جۆرێك لە خەیاڵ، ئەگەر کاریگەریم لە واشنتۆن هەبوایە، بەکارم دەهێنام بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان.
هەندێک لایەن فشاریان خستە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی و هەڕەشەی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسیان كرد، من هەڕەشەی بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسیم نەکردووە؛ بەڵكو رەتمکردەوە بەشداری حکومەتەکەی مالیکی بکەم.
ئەوانەی وەڵامی هەڵوێستی ئێمەیان دایەوە سوننەكانی مالیکین، بژاردەكانی شیعە ڕێز لێگیراون، بەڵام نابێت ململانێی هاوبەشەکانیان بکەن.
ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئاڕاستەی روبەڕوبوونەوەی ئەمریكا دە ڕوات، ئەوا هیچ کێشەیەک نییە لە دانانی مالیکی یان فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی بە سەرۆکوەزیران.
یەک وڵاتی عەرەبی و رۆژئاوایی پشتیوانی مالیکی ناکات، ئێران تاکە لایەنگری مالیکییە.
ئەمریکا وتی ئەگەر گوێ بە ئامۆژگارییەکانی نەدرێت، باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغداد دادەخات و دەچێتە هەولێر.
ترسم لە تێوەگلانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە كە ئەنجامدەدرێت بە پاساوی نێوەندگیریی هەولێر لای واشنتۆن.
بەدوور دەزانم کورد لەپشت تویتەکەی ترەمپەوە بێت؛ بەپێچەوانەوە ئەوان هانی گەڕاندنەوەی مالیکی دەدەن.
بەدووری دەزانم بگەینە دانیشتنی راسپاردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.
لەگەڵ شیعەکان ناوەستم دژی ترەمپ، ئەمە کارەساتاوی دەبێت.




