
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، پاره‌ی ته‌واو بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی 2025 خه‌رجكراوه و پڕۆسه‌كه كۆتایی هاتوه، له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی دابینکردنی بودجەی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی (کانونی یەکەم/12)ی2025 ته‌واوكردوه”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، بانگەوازی خۆی بۆ سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و فه‌رمانگه‌كانی دیكه دوباره ده‌كاته‌وه کە تا ئێستا ڕێکارەکانی پارەدانیان تەواو نەکردوە، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




