
هەزاران دیل لە جەنگی کوەیت خانەنشین دەکرێن و کوردیشیان تێدایە
باسک نێت
بە گوێرەی نووسراوێک کە رۆژی پێنجشەممە، 4ی کانوونی یەکەمی 2025، لەلایەن سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراقەوە دەرکراوە،
بڕیاردراوە بە خانەنشینکردنی 38 هەزار و 229 سەربازی دیلى عێراقی جەنگی کەنداو لە ساڵی 1991 بە دیل گیراون، ناوەکان بە ئەبازەید عەبدولسادە دەستپێدەکات و بە ئازاد محەممەد ساڵح کۆتایی دێت.
ئەو دیلانەی سوپای عێراق بەڵگەنامەی پێویستیان پێشکێش کردووە کە بیسەلمێنێت دیل بوون و لەلایەن لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە پاڵپشتی لە بەڵگەنامەکانیان کراوە.
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق
زیاتر لە 80 هەزار دیلی جەنگی کوەیت هەن کە کوردیشیان تێدایە و بە هاوشێوەی سەرباز و ئەفسەرانی ئێستای سوپا خانەنشین دەکرێن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




