جیهانهەواڵ

یاسر ئەبو شەباب كوژرا

یاسر ئەبو شەباب كوژرا
باسک نێت
میدیاكانی ئیسرائیل كوژرانی (یاسر ئەبو شەباب)یان راگەیاند.

یاسر فەرماندەی میلیشیایەكە لە خۆرهەڵاتی رەفەح، لەكاتی جەنگدا لە غەززە، میلیشیایەكی دروستكردبوو بەناوی ” القوات الشعبية”و یارمەتی ئیسرائیلییەكانی دەدات.

لەلایەن حەماسەوە، “ئەبو شەباب” وەكو خۆفرۆش ناوزەندكرا، هەندێك لە میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن “ئەبو شەباب” بە دەستی پاسەوانێكی خۆی كوژراوە، پەیامنێری كەناڵی 12ی ئیسرائیل دەڵێ: دەبێت لێكۆڵینەوە بكرێت لەوەی ئایا هێزەكانی حەماس هێڵی زەردیان بڕیوە لە غەززەو ئەوان هاتوون ئەبو شەبابیان كوشتووە یاخود نا.

بەڵام دەستەی پەخشی ئیسرائیلی پشتڕاستیكردەوە، “ئەبو شەهاب”و هاوڕێكانی لە بۆسەیەكی هێزەكانی حەماسدا لە غەززە كوژراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close