نوسەران

هەڵبژاردن و ڕەوشت و پرسیارێک

هەڵبژاردن و ڕەوشت و پرسیارێک

احمد گەرمیانی✍️باسک نێت

هەڵبژاردن لە بنەڕەتدا لە دیوە بابەتیەکەیەوە سەیری بکەین پەیوەندییەکی ئەوتۆی نیە بە ڕەوشتەوە بە مانایەکی تر سیستمێکی مادیگەرانەی دوور لە حاڵەتی ڕۆحی و مەعنەویی لە بڕگەو مادەو بەشەکانی هیج ئاماژەیەک و ڕاسپاردەیەک ناکات بەفاکتەرەکانی ڕەوشت.

بیرو و داهێنەری ئەم سیستەمە سەرچاوەیەکی خۆرئاواییە کە هەرگیز ئیعتراف بە قیەمە ڕوحی و ڕەوشتیەکان ناکات بە قەدەر ئەوەی ئیعتراف بە مادە و سیستمی مادی دەکات، بەڵام کاتێک ئەم سیستمە خۆی فەرز دەکات لەسەر جیهان بەتایبەت لەڕووی کایە سیاسیەکەیەوە بۆ دەستاودەستکردنی دەستەڵات
ئەم هۆکارە وا دەکات هەڵگرانی باگراوندی ئیسلامی لە بیرمەندان و جەماعەت و حەرەکاتی ئیسلامی
لە قۆناغێکدا مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆی بهێنێت، تا ئێستاش زۆر لە حەرەکات و جەماعەت و کەسایەتییە ئیسلامییەکان ئیعترا ف و تەعامول لەگەڵ ئەم سیستمە ناکەن لە بابەتی حوکمڕانیدا …
بەڵام ئەوەشی تەعاملی لەگەڵ دەکات عەرزی سەرچاوەی مەسالحی مورسەلەی دەکات لەسەرچاوەکانی تەشریعی ئیسلامی پاشان ڕێی پێدەدرێت دێتە نێو سیستەمەکە و تەعاملی لەگەل دەکات، .بەڵام بەمەرجی بەڕەوشتکردن سیستمی هەڵبژاردن پاشان وەکو خۆی بە بێ یاریکردن و دەستکاری ودیزاینکردنی ڕێساو یاساکانی پرۆسەکەو وەکو خۆی پڕاکتیز بکرێت.

باشە ئایا لە پاش چەندین بەشداربوون بە فیعلی و واقعی چیمان بینی!!؟ هەموو خولێکی هەڵبژاردن ناڕێکی و نادروست و سەقەتی و نائەخلاقیمان بینی، لە دیزاینکردن و تەزویرکردن و کرین و فرۆشتنی دەنگەکان و یاریکردن بە دەنگەکان و دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی لە پرۆسەکەو ئەمەو بانگەشەی زەبەلاح و بەئیمکانیاتێکی مادی زەبەلاح و بە وەعدو بەڵێنێکی گەورەو گرانەوە دواجاریش ئەنجامەکەی لە بێ وەعدی و بێ وەفایی کۆتایی دێت …
نمونەکانیش لەم بارەوە یەکجار زۆرن لەم نوسراوە کورتەدا جێگایان نابێتەوە بیخەینەڕوو.
جگە لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان ئەمانە و زۆری تر
لەبازنەی کاری ئیسلامیشماندا لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەمەیان بۆ نێو خۆمان (حدث ولا حرج) هەرکەس و لایەنێک لە دۆڵێک شەن و کەو دەکات هیچ کەس ئیعتراف بەوی دی ناکات لە ڕووی برایەتی ئیسلامیەوە بەبێ هیچ گوێدانێک بە دەق و ڕای زانایانی ئیسلام و شەریعەتی ئیسلام زۆر بەداخەوە بۆ جارێکیش لە هیچ خولێکی پەرلەمانی دا نەگشتونەتە تەنانەت لیستێکی ئیسلامی… ! باشە ئەمە ڕەوشتی ئیسلامیمان بێت لەگەڵ یەکداو حاڵمان بۆ خۆمان وابێت دەبێت حاڵمان لەگەڵ خەڵک و بۆ خەڵک چۆن بێت …! لێرەدا لایەنەئیسلامیەکانی خۆمان دەبوایە هەستاینایە بە ڕەوشتدارکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن، هەر نەبێ لەنێو خۆیاندا کەچی دواجار خۆیان تێکەوتن ئێستاش من و ئێوەی بەڕێز هیچ فەتوایەک نادەین بەس ئەوەی عەرزی بەڕێزتانمان کرد لە شێواز و مامەڵەکردن لەگەڵ پڕۆسەی هەڵبژادن لەسیستمی عەلمانێکەیدا بە گشتی وە ئەوەی لە نێوان لایەنە ئێسلامێکاندا بەتایبەتی عەرزی شەریعەتی ئیسلامی دەکەین پێی دەڵێین ئەمە وێنای پڕۆسەی هەڵبژاردنە ئیتر دەبێت وەڵامی شەریعەتی ئیسلام شارعی ئیسلامی چی بێت …
بە لای منەوە کەمترین وڵامی موقاتەعەو بایکۆتی هەڵبژاردن دەبێت بەلای خۆشتانە وە وەڵام لای خۆتان دەبێت

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close