ئابووری
نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی
باسک نێت
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە دابەزی. هەرچەندە ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا گەشبینی دروستکردووە لەسەر بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور رۆژی سێشەممە، 14 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 19 سەنت دابەزی بۆ نزیکەی 61 دۆلار و 22 سەنت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




