نوسەران

بۆ هەشتەکانی مارس!

بۆ هەشتەکانی مارس!

لیلی علی عبدالعزیز

بۆ ئەو بەناو موسوڵمانانەی شوێن قسەو دروشمی باق و بریق دەکەون و هاوئاهەنگ لەگەڵ نەیاراندا،دینەکەو مێژووە پڕ سەروەرییەکەی خۆیان بەلا ناوە……
.

شێرەژنێک، بەشداری چەندین شەڕ دەکات،بەرامبەر سوپای ڕۆم دەجەنگێت،لەشەڕی یەمامە بەرامبەر بە سوپاکەی موسەیلەمەی کەزاب لەشەڕێکی سەختدا دەستێکی دەپەڕێت و لەپێشەوەی جەنگەکە هەوڵدەدات شەرەفی کوشتنی موسەیلەمە بۆ ئەو بێت،چوار شێرە پیاو پەروەردە ئەکات بۆ ئیسلام بە چ پەروەردەیەک،،
لەشەڕی ئوحوددا ناوی دەنێن قەڵغانەکەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ ،خۆشەویست لەبەرامبەر ئەم ئازایەتی و نەبەردیەیدا دەفەرموێ :پلەو پێگەی لەفڵان و فڵان بەرزترە ناوی چەند پیاوێک دەبات.
ژنێک ،دایکێک،پەروەردیارێک،جەنگاوەرێک ،بلیمەت و چوست و چالاک کەبەو فەرمایشتەی پێغمبەر درودی خوای لەسەربێ ،ویسامی ئازایەتی دەدرێت لەیەخەی.
ئەمەیە سەر مەشق و پێشەنگی ئافرەتانی موسوڵمان ،ئەمەیە پێگەو ڕێزی واقیعی ئافرەت.
نەک ئەوەی ئێستا بەناو پارێزەرانی مافی ئافرەت لەڕۆڵێکی درۆینەدا دەیگێڕن ،
بەزۆرو بۆ ناو بیبەیتە سوپاو دوای ساڵێک بێتە سەر کەناڵەکان بە دەرونێکی شێواوو چاوێکی پڕ لەترس و شڵەژاوی بڵێ:ئەوەندە جار لەناو سوپاکەدا دەستدرێژی کراوەتە سەرم،لەلایەن فەرماندەکەمەوە ئەوەندە سوکایەتیم پێکراوە..!!!!!!!!

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close