جیهانهەواڵ

توركیا…120 كۆچەر لە خنكان رزگاركران

میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردەوە، هێزیكی سەر بە پاسەوانی كەناراوەكانی توركیا، 120 كۆچەریان لە خنكان رزگاركردوە، كە ویستویانە لە رێگەی سێ بەلەمی چوپەوە، خۆیان بگەیەننە دورگەكانی یۆنان.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، سەرجەم كۆچەرەكان خەڵكی سوریا و ئێران و ئەفغانستان و ڵاتانی دیكەی ئەفریقا بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، هێزی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان رێگایان بەو كۆچەرانە نەداوە سنورە ئاوییەكانی ئەو وڵاتە تێپەڕێنن، كۆچەرەكان بۆ دەربازبونیان لەدەست هێزی دەریاوانی یۆنان، چونەتە ناو یەكێك لە بەلەمە چوپەكانەوە، دواتر بزوێنەرەكەی لەكاركەوتوە و هانایان بۆ هێزەكانی توركیا بردوە، تا لەخنكان رزگاریان بكەن.
بەپێی دوایین ئامار كە وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئاشكرایكردووە، تا ئێستا 142 هەزار و 175كۆچەری نایاسایی خاكی توركیایان بەرەو یۆنان بەجێهێشتوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close