
خۆپیشاندانی ملیۆنی دژی ترەمپ دەستپێدەکات
باسک نێت
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نیویۆرکەوە تا سان فرانسیسکۆ، لە چوارچێوەی بزوتنەوەی “نوو کینگز” (No Kings) – واتە “هیچ پادشایەک” – خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدەن.
بزووتنەوەی “نوو کینگز” لە دروشمی کەمپینەکەیدا رایگەیاندووە: “سەرۆک پێی وایە دەسەڵاتەکەی رەهایە. بەڵام لە ئەمریکا، ئێمە پادشامان نییە و ملکەچی فەوزا، گەندەڵی و دڵڕەقی نابین.”
زیاتر لە 2700 خۆپیشاندان لە شارە گەورەکانی ئەمریکا و شارۆچکە بچووکەکان لە ویلایەتە کۆمارییەکاندا، هەروەها لە نزیک شوێنی مانەوەی ترەمپ لە مارالاگۆی فلۆریدا، کە تێیدا پشووی کۆتایی هەفتە بەسەر دەبات، بەڕێوەدەچن، رێکخەران پێشبینی بەشداریکردنی ملیۆنان کەس دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




