
بۆ دروستكردنی 4 وێستگەی ئەتۆمی نوێ، ئێران رێككەوتنێك لەگەڵ روسیا ئیمزا دەكات
باسک نێت
ئێران ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی بە بەهای (25 ملیار) دۆلار لەگەڵ كۆمپانیای (روس ئەتۆم)ی روسیا راگەیاند.
رێككەوتنەكە بۆ دروستكردنی (4) وێستگەی وزەی ئەتۆمییە لە ئێران، كۆمپانیای (روس ئەتۆم) دەڵێ رێككەوتنەكە بۆ دروستكردنی وێستگەی ئەتۆمی بچوكە لە ئێران، بەڵام وردەكاری زیاتری ئاشكرانەكردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەدوای جەنگی 12ی رۆژەوەو بە ئامانجگرتنی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێران لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە، وا چاوەڕوان دەكرا تاران پاشەكشێ بكات لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




