جیهانهەواڵ

ئیمانوێل ماكرۆن: بە سەرۆك کۆماری ئێران وت تەنها چەند كاتژمێرێكتان لەبەردەمدا ماوە

ئیمانوێل ماكرۆن:
بە سەرۆك کۆماری ئێران وت تەنها چەند كاتژمێرێكتان لەبەردەمدا ماوە

باسک نێت
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: مەسعود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئاگادار کردۆتەوە لە پێویستی بەپەلە گەیشتنە رێککەوتنێک کە تاران دووربخاتەوە لە سەرلەنوێ‌ سەپاندنەوەی سزاکان، بەتایبەت كە تەنها چەند کاتژمێرێکیان لە بەردەم ماوە.

ماکرۆن لە سەكۆی “ئێکس” نوسیویەتی: بە هاوتا ئێرانییەکەی وتووە، کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان چاوی پێکەوتووە، دەكرێت رێککەوتن بكەن لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەوەی خۆی بەدوور بگرێت لە سەرلەنوێ‌ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان، وتوتوشیەتی: تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە.

رونیشیکردووەتەوە: ئێران دەبێ ئەو مەرجە رەوایانە جێبەجێ بکات کە ئێمە دامانناوە.
ماکرۆن لەبارەی ئەو مەرجانەی کە ئەوروپییەکان خستوویانەتەڕوو و سازشی لەسەر ناكەن، رایگەیاندووە:

دەستڕاگەیشتنێکی تەواوەتی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە پێگە ئەتۆمییەکان و شەفافیەت سەبارەت بە ماددە پیتێنراوە عەمباركراوەكان و دەستپێکردنەوەی دەستبەجێی دانوستانەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close