
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند سبەینێ چوار شەممە13ی ئایار موچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.
ئەو وەزارەتە رونیكردووەتەوە لە رۆژی پێنج شەممە 14ی ئایار دەزگای ئاسایش موچە وەربگرێت.
لە ئێستادا وەزارەتی دارایی و ئابوری موچەی مانگی كانونی دووەمی 2020 دابەشدەكات و وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت لە خشتەكەدا لە 4ی ئایار موچەی وەرگرتووە و دوای ئەویش هەریەكە لە ( وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان و یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان) دابەشكراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە