كوردستانهەواڵ

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە

هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی بە نیازن لە ڕۆژی یەکشەممەو17/05/2020 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بەمەبەستی مامەڵەی تۆماری یەکەم جار (تسجیل اول مرە)، پێویستە پێشوەختە لەڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە بەشی (تۆماری ئەلیکترۆنی بۆکاتی سەردانیکردن) داواکاری پێشکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، دەبێت لە رێگای ئەو تۆمارە، هاووڵاتیان چاوەڕێ بکەن تا کاتی سەردانیکردنەکەیان بۆ دیاری دەکرێت و لە هەمان بەشی ماڵپەڕەکەدا دەتوانن ناوەکانیان و کاتی سەردانەکەیان ببینن.

لەم لینکە دەتوانیت داواکارییەکەت پێشوەختە پێشکەش بکەیت، بەپێچەوانەوە هاووڵاتیان مامەڵەکانیان لێ وەرناگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close