
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا 4 گروپی دیكەی میلیشیا شیعیەكانی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە و بەوەش لیستی ئەو میلیشیا شیعیانەی لە عێراق خراونەتە لیستی تیرۆرەوە بۆ 6 گروپی چەكداری شیعە زیادیكرد
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی واشنتۆندا بۆ روبەڕووبونەوەی هەژمونی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و، سنورداركردنی هەڕەشەی ئەو گروپە چەكدارانەی لەلایەن تارانەوە پشتیوانی دەكرێن دژ بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، ژمارەیەك گروپی عێراق خرانە ناو لیستی تیرۆرەوە،كە بریتین لەم گروپانەی خوارەوە
-كەتیبەكانی سید الشهداو
-بزوتنەوەی نوجەبا
-كەتیبەكانی ئیمام عەلی
-بزوتنەوەی أنصار الله اڵاوفیاو
بە ووتەی بەیانەمەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا : ئەم گروپانە بونەتە هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئاسایشی هێزەكانی ئەمریكاو هاوبەشەكانی لە ناوچەكە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەریەكە لە (كەتیبەكانی حزوبوڵا) و (عەسائیبی ئەهلی حەق) ی خستبووە لیستی تیرۆرەوە،بەوەش ژمارەی ئەو میلیشیا سیعیانەی سەر بە حەشدی شەعبی كە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە بەرزبۆتەوە بۆ 6 گروپی حەشد
باسک نێت




