
ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکای دایەوە
باسک نێت
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە وەڵامی هێرشەکەیدا دەڵێت، چەند خاڵێکی جێگیربوونی سوپای تیرۆریستی ئەمریکامان لە ناوچەکەدا کردە ئامانج.
دەقی راگەیەندراوی سوپای پاسداران:
بسم الله قاصم الجبارين
فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ
دوای ئەوەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ئاگربەستی لە باشووری لوبنان پێشێل کرد، ڕژێمی بەڵێنشکێنی ئەمریکاش وەک هەمیشە پابەندبوونەکانی خۆی پێشێل کرد، ئەویش بە بیانووی جۆراوجۆر، لە تێپەڕبوونی کەشتییەکی سەرپێچیکار بە ڕێڕەوێکی ڕێگەپێنەدراودا لە گەرووی هورمز تا گەیشتن بە ئەنجامدانی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کەناراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک وەڵامێک بۆ ئەم دەستدرێژییە، لێدانیان لە پێگەکانی جێگیربوونی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە ناوچەکەدا وەشاند.
بەپێی بڕگەی ٥ لە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، ڕێکارەکانی چاودێریکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندایە؛ بەڵام ئەمریکا هەوڵی دەدا بە هاندانی لایەنی جیاواز ئەم پابەندبوونە پێشێل بکات، کە وەڵامی پێویستی درایەوە و لەمەودواش هەروا دەبێت.
لە ئەگەر دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکە، وەڵامەکەمان فراوانتر لەوە دەبێت.



