جیهانهەواڵ

بەپـــــەلە گورزێکی کەمەرشکێن لە ئیسرائیل درا

‎باسک نێت
‎ئەمرۆ هەینی12ی ئەیلولی 2025 كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین كرا و رەشنوسی پێشنیازی فەرەنسا و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستین – ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی لەو رەشنوسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.

‎رەشنوسەكە بە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.
‎بڕیارە لە 22 ی ئەم مانگەش كۆبوونەوەیەكی دیكەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین بەڕێوبچێت و ئیمانۆێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وەك دەوڵەتێكی رەسمی ناوی فەلەستین بهێنێت.

‎ئەمە لە کاتێکدایە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، هەرگیز دەوڵەتی فەلەستین دروست نابێت، ئەم خاکە، خاکی ئێمەیە.”

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close