
شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
باسک نێت
بڕیارە سبەی سێ شەممە 1 ی ئەیلولی 2025 ، شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەبارەی “هەناردەی نەوت و داهاتی ناوخۆ” دەست بە گفتوگۆ بكات لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بكات .
كۆبوونەوەكەی سبەی سێ شەممەی بەغدا لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت، ئامانج لە كۆبوونەوەكە، درێژەدانە بە گفتوگۆکانیان سەبارەت بە رێککەوتنی كۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم .
كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم بەو 16 دۆلارە ڕازی نین كە لە یاسای بودجەدا بۆ بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت بۆیان دیاریكراوە و پێداگریی لەسەر ئەوە دەكەن كە دەبێت بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردویانە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت ئەویش “هاوبەشیی”ـە لەو نەوتەی بەرهەمیدەهێنن .
بەپێی گرێبەستەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ هەرێم، لە كۆی ئەو نەوتەی بەرهەمیدەهێنن، داهاتی 48% ی نەوتی هەرێم بۆ حكومەت دەبێت 52% یشی بۆ كۆمپانیاكان دەبێت .
هەمان ئەو شاندەی سبەی دەچێتە بەغدا، لەبارەی داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و ئەوەی دەبێت هەرێم ڕادەستی بەغدای بكات، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكات .
باسک نێت




