
دەزگای رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە زەریای هێمندا و لە نزیک کەناراوەکانی گواتیمالا و ئێلسالڤادۆر روویدا.
دەزگای رووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریکا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە زەریای هێمندا و لە نزیک کەناراوەکانی گواتیمالا و ئێلسالڤادۆر روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6.3 پلەی رێختەر بووە و کاتژمێر 4:14 خولەکی بەرەبەیان لە قووڵاییەکی کەمی 10 کیلۆمەتریدا تۆمارکراوە.
دەزگاکە باسی لەوەشکرد، چەقی بوومەلەرزەکە 81 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای بەندەری ئەکاهوتلا لە ئێلسالڤادۆر و 107 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی پۆرتۆ سان خۆسێ لە گواتیمالا دووربووە.
هەروەها، تاکو ئێستا زەرەر و زیانی بوومەلەرزەکە و ژمارەی قوربانییان ئاشکرانەکراوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




