
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق ئاشکرا کران
” نەوت و دۆلار دەگرێتەوە”
باسک نێت
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی هەق:
داواكانی هەڵوەشاندنەوە یان یەکخستنی هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئامانجیان دەرهێنانی خاڵی هێزی بنەڕەتی و گەرەنتی راستەقینەیە لە دەستی دەوڵەتی عێراق.
ئەوانەی ئەو داوایە دەكەن یان بە مەبەست و ئاگاداری پیلانێکن کە عێراق دەکاتە ئامانج، یان نەزان و گەمژەن.
فشارە دەرەکییەکان دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی، گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، هەندێک لە هەڕەشەكان سەپاندنی سزای ئابوری لەخۆدەگرێت، کە نەوت و داهات و تەنانەت دۆلاری هەناردەکراو لەلایەن ئەمریکاوە دەگرێتەوە.
ئامانجی ئەم فشارانە رێگریکردنە لە دەرکردنی یاسایەکی نوێ کە رەوایەتی حەشد بچەسپێنێت، بوونی چەترێكی یاسایی، بە واتای دانپێدانانی پەرلەمانی عێراقە بە حەشدی شەعبیدا وەک دەزگایەكی فەرمی.
ئەگەر داواكە پێویستی هەڵوەشاندنەوە یان تێكەڵكردنێتی، بە راشکاوی و هێمنی دەڵێم، ئێوە لە خەیاڵدان، ئەمە بۆ ئێوە لە ئەستێرەکانی ئاسمان دووترە، حەشد بۆ عێراقییەکان مەسەلەی بوون و گەرەنتییە بۆ ئاسایش و ژیانیان.




