
باسک نێت
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو زیاتر لە هەزار سەرباز و ئەفسەر لە هێزی یەدەگی سوپای زا*یۆنیی واژۆیان لەسەر نامەیەك بۆ ناتانیاهۆ كرد و داوایانكردبوو كۆتایی بە شەڕی غە*زە بهێنرێت چونكە لە ئامانجەكانی خۆی لایداوە و بووەتە هۆكاری خزمەتكردن بە مەرامی سیاسیی و شەخسیی، ئەمرۆ هەڕەشەی ئەوەیان لێكرا كە ئەگەر واژۆكانیان نەكشێننەوە پاشگەزنەبنەوە، هەموویان دەردەكرێن .
لە كاردانەوەی ئەوەدا سەدان ئەفسەر لە هێزی دەریایی و زیاتر لە هەزار سەرباز و ئەفسەر لە هێزی زرێپۆش و سەدان پزیشكی دیكەی سەربازیی و تەنانەت چونە پاڵیان و ئەوانیش واژۆی یاداشتنامەی ڕاگرتنی شەڕیان ئاراستەی ناتانیاهۆ كردووە .
ناتانیاهۆ، ئەمە بە یاخیبوون و هەڵگەڕانەوە لەناو دامەزراوەی سەربازییدا وەسفدەكات و هەڕەشەی ئەوەش دەكات، ئەگەر پاشگەزنەبنەوە، هەموویان دەردەكات و دادگایش دەكرێن .
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




