ئابووریجیهانڕاپۆرتهەواڵ

توركیا لە رێككەوتنی نوێدا داوای زیادكردنی كرێی تێپەڕبونی نەوتی عێراق دەكات

توركیا لە رێككەوتنی نوێدا داوای زیادكردنی كرێی تێپەڕبونی نەوتی عێراق دەكات

باسک نێت

روانگەی “ئێکۆ عێراق” کە تایبەتە بە کاروباری ئابوری ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد: دانوستانی بەرایی لە نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بەڕێوە دەچێت، تورکیا داوایكردووە بۆ رسوماتی هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ دوو دۆلار و نیو زیاد بكرێت، لە کاتێکدا پێشتر نرخی یەک دۆلار بۆ یەک دۆلار بۆ دۆلارونیوێك بووە.

عەلی ناجی، ئەندامی روانگەكە، بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی راگەیاندووە: عێراق رۆژانە نزیکەی (500)هەزار بەرمیل لە ڕێگەی بۆری نەوتەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرد، کە لە نێوان کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دابەش دەکرا، بەر لەوەی رابگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەست روانگەكەيان کەوتووە ئاماژە بەوە دەکەن، تورکیا لە ئێستادا داوای زیادکردنی نرخی رسوماتی تێپەڕبون دەكات بەجۆرێك بۆ هەر بەرمیلێک (2.5) دۆلار بێت.

رونیشكردووەتەوە: گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایەو نەگەیشتوونەتە ئاستی دانوستانی فەرمی یان داڕشتنی رێککەوتنێکی نوێ.

ناجی ئاماژەی بەوەشداوە: بۆری کەرکوک-جەیهان توانای هەناردەکردنی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل هەیە، ئەگەر بەتەواوی توانایەوە کاربکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close