ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (411%) زیادیكردووە

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی (411%) زیادیكردووە

باسک نێت
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی لە (17) ملیارەوە بۆ (87) ملیار دینار و بەڕێژەی (411%) زیادیكردووە.

ماڵپه‌ڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 19/7 – 25/7/2025: ( 87 ملیار و 229 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 8%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 92%ـی داهاتەكە بەشێوەی مەقاسە بووە.

داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 12/7 – 19/7/2025:: ( 17 ملیار و 52 ملیۆن )دینار بووە، بەجۆرێك كە 8%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 92%ـی داهاتەكە بەشێوەی مەقاسە بووە.
سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو هەفتەیە داهات بەڕێژەی (411%) زیادی كردووە.

داهاتی مانگی تەمووزی سنوری سلێمانی بریت بووە له‌ ( 118 ملیار و 926 ملیۆن) دینار ، كه‌ 28%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 67%ی مەقاسە بووەو 5% به‌شێوه‌ی چه‌ك بوه‌.

داهاتی مانگی حوزەیرانی سنوری سلێمانی ( 62 ملیار و 14 ملیۆن دینار) بووە، كه‌ 34%ی به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ بوه‌ و 64% به‌شێوه‌ی مەقاسە بووە.
سایتەكە بڵاویكردووەتەوە لە نێوان ئەو دوو مانگەدا داهات بەڕێژەی (91%) زیادی كردووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close