
پنتاگۆن:
هێرشەكانی ئەمریكا بووەتە هۆی دواخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بۆ دوو ساڵ
باسک نێت
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا “پنتاگۆن” رایگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بووەتە هۆی دواخستنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بۆ دوو ساڵ.
- شۆن پارنێل، وتەبێژی “پنتاگۆن” لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد: خەمڵاندنی فەرمی پێدەچێت نزیكبێت لە دوو ساڵ .
وتیشی: ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەمریکا، سێ دامەزراوە ئەتۆمییەكەی ئێرانی لەناوبردووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




