جیهانهەواڵ

بەپەلە.. ئێران ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکان داخست

مەجید ئەخەوان وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی ناوەند و نیوەی رۆژئاوای وڵاتەکە سەرلەنوێ بە رووی تێپەڕبوونی گەشتە نێودەوڵەتییەکان داخراوەتەوە.

وتیشی، ئەو بڕیارە دوابەدوای رێنمایی لیژنەی هەماهەنگی دەزگای فڕۆکەوانی و بەدواداچوونە ئەمنییەکان لە هەلومەرجی ئێستادا دەرکراوە.

ئێران دوای وەستاندنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل لە رۆژانی رابردوودا رێگەی بە گەشتە نێودەوڵەتییەکاندابوو ئاسمانی رۆژئاوای ئەو وڵاتە بەکاربهێننەوە، بەڵام تائێستاش فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە لە رۆژئاوا و باکوور و باشووری وڵاتەکە گەشتەکانیان دەستپێنەکردووەتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close