
شارەزایەكی ستراتیژی ئێران:
ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریكا بەمزوانە هێرش دەكاتەوە سەر ئێران
باسک نێت
ئیبراهیم موتەقی، مامۆستای زانكۆ و شارەزای ستراتیژی ئێران، دەڵێت: ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریكا، هەفتەی داهاتوو وەك ئەوپەڕی دوورترین كات، هێرش دەكاتەوە سەر ئێران.
موتەقی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئێران، ئەم هەنگاوەش بە پشتیوانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی ئاگربەستدا هێزەکانیان رێكدەخەنەوەو رێوشوێنی كتوپڕ روودەدات.
هۆشداریشیدا لەوەی، هێرشەکەی ئیسرائیل لە قۆناغی یەکەم، هەنگاوی خێراو رێوشوێنی تێكدەرانەش لە قۆناغی دووەم، لەخۆدەگرێت.
جەختشیكرد لەوەی، نابێت مەسەلەی ئاگربەست بەجدی وەربگیرێت، پێشنیازی پێویستی وریابوون و ئامادەکاری كرد بۆ هەر پەرەسەندنێکی چاوەڕوانكرا.




