جیهانڕاپۆرتهەواڵ

گروپی میلیشیای “القوات الشعبية” بناسە کە لەلایەن سوپای زایۆنیەوە دامەزراوە دژی حە×ما”س

 زانیاری گرنگ | ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتی زایۆنی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە

باسک نێت

تیایدا باس لە گروپێکی میلیشیا دەکات لە باشووری کەرتی غەززە بەناوی “القوات الشعبية” کە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی یاسر ئەبو شەباب سەرکردایەتی دەکرێت و لەژێر چاودێری و پشتیوانیی ڕاستەوخۆی سوپای زایۆنیدایە

پوختەی ڕاپۆرتەکە ئەمەیە:

– پێکهاتەی گروپە میلیشیاکە: ئەندامەکانی پێکهاتوون لە کەسانێک کە پێشتر سەر بە داعش بوون ، یان تاوانباران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکانن . خودی ئەبو شەبابیش پێشینەی بازرگانیکردنی بە حەشیش هەیە!

– کاری گروپە میلیشیاکە: بەناو (پارێزگاری لە کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان) دەکەن ، بەڵام لە ڕاستیدا هاوکارییەکان تاڵان دەکەن و دەیدزن!

– ئەندامە دیارەکانی گروپە میلیشیاکەی سەر بە سوپای زایۆنی: یەکێک لە ئەندامە مەترسیدارەکانی ناوی عیسام نەباهینە ، کە پێشتر لە ڕیزەکانی داعش لە سینا شەڕی کردووە و لە زیندانی حەماس هەڵاتووە . خێزانەکەی بە فەرمی بێزاریی خۆیان لێی دەربڕیوە!

– پشتیوانیی دارایی و سیاسی گروپە میلیشیاکە: سەرەڕای ئەوەی قەوارەی زایۆنی چەکیان بۆ دابین دەکات و ئەوەندەی لە قازانجی بێت هەوڵ دەدات بیانپارێزێ ، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دەسەڵاتی فەڵەستینی (کە مەحمود عەباس سەرۆکیەتی) دەڵێت کە ئەم گروپە میلیشیایە مووچەکانی لە ڕێگەی دەسەڵاتی فەڵەستینییەوە وەردەگرێت و لەلایەن قەوارەی زایۆنی ، دەسەڵاتی فەڵەستینی و محەمەد دەحلان (سەرکردەی دەرکراوی فەتح)ەوە پشتیوانی دەکرێت! (تێبینی/ محەمەد دەحلان کەسێکی نزیک لە ئیمارات و سعودیەیە)!

– بە کورتی ، قەوارەی زایۆنی گروپێکی میلیشیای تاوانکار و توندڕەوی لە غەززە دروست کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە ، کە لەلایەن چەند لایەنێکی ناکۆکیشەوە (وەکو دەسەڵاتی فەڵەستینی) پارەدار دەکرێت!

– قەوارەی زایۆنی بە فەرمی لەسەر زاری ناتانیاهۆوە ڕایگەیاندوە کە پاڵپشتییان دەکەن بە پێدانی چەک و هاوکاریی تر (بە نافەرمی ئەم گروپە لەلایەن مەحمود عەباس و سعودیە و ئیماراتەوە پاڵپشتی دەکرێن!)

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close