
حەج و عومرەى عێراق، رایگەیاند، شاندى حەج و عومرەى عێراق، وەک باشترین نێردراوانى شاندی حەج و عومرە، خەڵاتى (لەبەیتوم)ـى لەلایەن سعودیەوە پێبەخشرا.
دەستەى حەج و عومرەى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ ئەمساڵیش شاندى حەج و عومرەى عێراق، وەک باشترین نێردراوانى شاندی حەج و عومرە، خەڵاتى (لەبەیتوم)ـى لەلایەن سعودیەوە پێبەخشرا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، وەرگرتنى ئەو خەڵاتە لە وەرزى حەجى ئەمساڵدا بۆ سێیەم ساڵى لەسەر یەکە، کە عێراق وەک باشترین شاندى حەج و عومرە دەستنیشان دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، سعودیە سەرکەوتنى بەڕێوەچوونى پڕۆسەى حەجى ئەمساڵی لە وڵاتەکە لە رووى ئەمنى و تەندروستى و خزمەتگوزارییەوە راگەیاندبوو.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




