
تەندروستی غەززە دەڵێ ، دوای 600 ڕۆژ لە جەنگی جینۆساید و کۆمەڵکوژی ، نیشانە کارەساتبارەکان زاڵن بەسەر دیمەنی تەندروستی و مرۆیی لە کەرتی غەززە و هەندێک لە ئامارەکان بەم شێوەیەن:
22 نەخۆشخانە لە کۆی 38 نەخۆشخانە لەکارکەوتوون
%47ی لیستی دەرمانە سەرەکییەکان و %65ی لیستی پێداویستییە پزیشکییە بەکاربراوەکان هیچ بڕێکیان نەماوە (کۆگاکەیان سفرە)
تەنها 30 بنکەی چاودێری سەرەتایی لە کۆی 105 بنکە ئێستا کاردەکەن
ڕێژەی پڕبوونەوەی قەرەوێڵەکان لە 160٪ تێپەڕیوە
50 ژووری نەشتەرگەری لە کۆی 104 ژوور ، ئێستا لە بارودۆخێکی کارەساتباردا کاردەکەن
41%ی نەخۆشانی سستبوونی گورچیلە لە ماوەی جەنگدا گیانیان لەدەستداوە
477 نەخۆش کە چاوەڕێی گەشتکردن بوون بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، گیانیان لەدەستداوە
25 وێستگەی ئۆکسجین لە کۆی 34 وێستگە وێرانکراون ، تەنها 9 وێستگە ماونەتەوە کە بە شێوەیەکی نیوەچڵ (نیمچەیی) کاردەکەن
12 ئامێری سی تی سکان لە کۆی 19 ئامێر وێرانکراون
7 ئامێری MRI بە تەواوی وێرانکراون، بە جۆرێک کەرتی غەززە هیچ ئامێرێکی MRI بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی تێدا نەماوە
کورتهێنانێکی گەورە لە ئامێرەکانی وێنەگرتنی پزیشکیدا هەیە
تەنها 49 مۆلیدەی کارەبا لە کۆی 110 مۆلیدە لە نەخۆشخانەکانی کەرتەکەدا کاردەکەن ، کە پێویستی بەپەلەیان بە چاککردنەوە و زیادکردنی یەدەگی سوتەمەنی هەیە
60 منداڵ بەهۆی بەدخۆراکییەوە گیانیان لەدەستداوە
باسک نێت




