عێراقكوردستان

بەپەلە… زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە کران

دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، توانرا زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە، تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-5-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەسەر ڕاسپاردەی وەزیر، چەندین ڕێکار و هەنگاوی پێویست بۆ خێرا ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان گیراونەتە بەر.
راشیگەیاند، داوا لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوە کە لەسەر بنەمای فۆڕمی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە رەوانە بکەن، کە تەمەنی یاساییان لە خزمەت تەواوبووە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق رەوانەی خانەنشینی دەکرێن.
ئاشکراشیکرد، لە ئەنجامی ئەو ڕێکارانەی لە دوو مانگی ڕابردوو گیرانەبەر توانراوە بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایار (5261) پێنج هەزار و دووسەد و شەست و یەک، خانەنشینی نوێ داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە و ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە تا لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار مووچەی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج بکرێتەوە، بە پێی ئەو تەرخانەی لە ساڵی 2025 بۆیان جێگیرکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close