
باسک نێت
عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق
“عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی ئاڵۆزترین ئاڵنگارییەکانی ئاو بووەتەوە.”
“تەوەری کۆنفرانسی ئەمساڵ دیدگایەک بۆ ئاو لەخۆدەگرێت کە هاوسەنگی لە نێوان پێداویستییەکان و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاودا دەکات”
مەترسیی گەورە لە کەمی ئاو نییە، بەڵکو نەبوونی هاوکارییە لەم بوارەدا.
“عێراق پلانێکی گەورەی ئامادەکردووە بۆ پەرەپێدانی سەرچاوە ئاوییەکانی لەڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکی ستراتیژییەوە کە ئێستا جێبەجێدەکرێت، هەروەها بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئاسایشی ئاو.”
“هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبردنی ئاوی ڕووبارە هاوبەشەکان لە ناوچەکە و جیهاندا چیتر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی ڕەهایە.
بۆیە داوا لە دراوسێکانمان دەکەم لەسەر ڕووباری دیجلە و فورات بە ڕۆحی برایەتی و بەرپرسیارێتی هاوبەش لەگەڵمان کاربکەن.”




