
سەركردەیەكی حەماس لە وەڵامی پێشنیازی نوێی ئیسرائیل لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە وتی: ئامادەین سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكەین، لە بەرامبەر ئاگربەست و كشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە غەزە.
میدیا عەرەبییەكان لەزاری سامی ئەبو زوهری سەرۆكی بەشی سیاسی حەماس لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە پێشنیاری نوێی بۆ ئاگربەستی غەزە و ئازاد كردنی بارمتەكان، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
سامی ئەبو زوهری ڕایگەیاندووە، ئێمە ئامادەین هەموو زیندانییەكان بە یەكجار ڕادەست بكەین، لە بەرامبەر ئاگربەست و كشانەوەی ئیسرائیل لە غەزە، هەروەها بە ئەگەرێكی زۆرەوە حەماس لە ٤٨ كاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیازی نوێی ئیسرائیل بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیر میسر و قەتەرەوە دەداتەوە.
١٣ـی ئەم مانگە لە قاهیرە كۆبوونەوەی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەبارەت بە ئاگربەست ئەنجامدرا سەبارەت بە ئاگربەست، تیاییدا ئیسرائیل پێشنیاری ئەوەی كردووە، لە هەفتەی یەكەمدا حەماس نیوەی بارمتەكانی ئازاد بكات.




