
باسک نێت
میدیاکانی ئێران و نزیک لەدەسەڵاتی ئەو وڵاتە ناوی شاندەکەی ئێران و ئەمریکایان بۆ گفتوگۆی رۆژی شەممەی نێوانیان ئاشکرا کرد.
گفتوگۆکە بڕیارە لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەبچێت و هەر یەک لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤن ویتکۆف نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرپەرشتی شاندی باڵای هەر دوو وڵات دەکەن.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە کۆبونەوەکە ناڕاستەوخۆیە و بە نێوەندگیری بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئوردن بەڕێوەدەچێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ترەمپ شەوی ڕابردوو رایگەیاند رۆژی شەممە لەگەڵ ئێران گفتوگۆکانمان بە شێوەی راستەوخۆ دەست پێ دەکات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




