
باجەكانی ترەمپ لەماوەی (48) كاتژمێردا زیانی (536) ملیار دۆلارى لە دەوڵەمەندەكان داوە
باسک نێت
نیشاندەری بلۆمبێرگی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، (500) كەس لە دەوڵەمەندترینەكانی جیهان پارەیەكی زەبەلاحیان زەرەر كردووە، كە تەنها لەماوەی (48) كاتژمێردا، بڕەكەی گەیشتووەتە (536) ملیار دۆلار، ئەوەش بەگەوەرترین زیانی رۆژانە دادەنرێت كە تائێستا نیشاندەركە تۆماری كردبێت.
ئەو دابەزینە لە ئاكامی راگەیاندنی سەپاندنی باجی گومرگییەوە هات لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، كە بووە هۆی دابەزینێكی گەورە لە بازاڕەكانی جیهان.
زیانە گەورەكە، رەنگدانەوەی كاریگەری سیاسەتی بازرگانیە لەسەر ئابوری، بەتایبەت لەسەر كۆمپانیا گەورەكانی تەكنەلۆجیا لەنمونەی، مێتا و ئەمازۆن و تێسلا.
_ مارك زوكەر بێرگ (دامەزرێتەری مێتا): نزیكەی (17) ملیارو (900) ملیۆن دۆلار زیانی كردوو،ە دوای ئەوەی پشكەكانی فەیسبوك بە رێژەی (9%) دابەزی.
_جێف بێزوس (دامەزرێنەری ئەمازۆن): (16) ملیار دۆلار زیانی كردووە، بەهۆی دابەزینی پشكەكانی ئەمازۆن بە رێژەی . (9%)
_ ئیلۆن ماسك دامەزرێنەری (تێسلاو سپەیس ئێكس): (11) ملیار دۆلار زیانی كردووە، بەهۆی دابەزینی پشكەكانی تێسلا بە رێژەی . (5.5%)
سەپاندنی باجى گومرگی وایكردووە وەبەرهێنەران لە زیادبونی تێچووى بەرهەمهێنان و دابەزینی قازانج بترسن، بە تایبەت كە كۆمپانیا تەكنەلۆجییەكان پشت دەبەستن بە هاوردەكردنی جیهانی، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بڕێكی زۆری پشكەكان بفرۆشرێن و داهاتی ملیاردێرەكانی پەیوەست بەو كۆمپانیایانە زیانی زۆری پێبگات.




