عێراقكوردستانهەواڵ

هێرشی کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە کەرکووک و پۆلیسێک کوژرا

باسک نێت – کەرکوک

ئەمڕۆ سێشەممە، 18ـی ئاداری 2025، لە پارێزگای کەرکووک، کەسێک هێرشی کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس و پۆلیسێکی کوشت.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی خۆجێی لە پارێزگای کەرکووک بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند: ” ئەمڕۆ بەیانی کەسێک هەوڵی دا بچێتە ناو بنکەی پۆلیسی قۆرییە لە ناوەندی پارێزگای کەرکووک، لە ئەفسەرانی پۆلیس و پاسەوانانی بەردەرگەی بنکەکەی داوە، کە نەیانهێشتووە بچێتەوە ژوورەوە.”

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشكردووە : “ئەم کەسە تەقەی لە پاسەوانەکان کردووە و یەکێکیان بە سەختی بریندار کردووە، دواتر گیانی سپاردووە، بەڵام هێزەکانی پۆلیس توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.”

سەرچاوەكە ڕوونیشی کردەوە: “پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆی هێرشی ئەو کەسە بۆ سەر ئەو پۆلیسانە، کە پێدەچێت تووشی نەخۆشییەکی دەروونی بووبێت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close